ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
مه‌یخه‌ره ژێر پێته‌وه ،گه‌ر حه‌ز ئه‌که‌ی ژیر بێتـــــــــه‌وه دڵ که منداله شه‌کر خه‌نده‌ی له‌بت چـــاری ئــــه‌کـــــــــا مرغی دڵ برژا له‌به‌ر قرچه‌ی هه‌تاوی فرقـــــــــــــــنت تاوه‌کو که‌ی داوی زوڵفیشت گرفتاری ئه‌کــــــــــــــــــــا طوطی دوکانی حوسنت بلبلی طبعی منــــــــــــــــــــــی خسته نێو به‌ندی طماع و فێری بازاڕی ئـــــــــــه‌کـــــــا مه‌ستی باده و چاوی ئه‌وم و پێم ئه‌لێ مه‌ستی مه‌یـــــــــه سه‌یر که‌ن که‌ن بوختانی ناحه‌ق چۆن به‌له‌ب جاری ئه‌کا بێره مه‌یدانی فصاحت ئه‌سپی خــــــۆت لنگده (حه‌ریــق) تابزانم کێ به‌شعرت صحبت بازتی ئــــــــــــه‌کــــــــــــا _______________________________ (1)لب : لێو ،واته دڵم وه‌کو مندالێک وایه هه‌رده‌م به‌دواتا ده‌گریێ تۆش گه‌ر ده‌ته‌وێت ئه‌و دڵه‌م ژیر بێته‌وه هیچی دیکه نه‌گریێ ،مه‌یخه‌ره ژێر پێته‌وه و فه‌رامۆشی مه‌که دڵی من به خه‌نده‌ی لێوت ژیر ده‌بێته‌وه . (2) دڵ وه‌کو باڵنده‌یه‌ک وایه ئیستا لێت جیا بۆته‌وه خه‌ریکه له‌به‌ر قرچه‌ی گه‌رما ده‌برژێ له‌به‌ر گه‌رمی ، تۆش هه‌تا که‌ی به زوڵفه‌کانت دا‌و بۆ ئه‌و دڵه‌ی باڵنده‌ی من ئه‌نه‌یته‌وه . (3) واته من له به‌ر دارگای جوانی تۆ دا شیعری جوان و دڵڕفێن ده‌لێم ، یاخود ده‌بێته هـــۆی ئه‌وه‌ی هۆنراوه‌یه‌کی جوان بلێم یاخود ده‌بێته سه‌ر چاوه‌ی ئیلهامی من لــــه هۆنراوه گوتن ،به‌وه‌ش منی خسته نێو به‌نده‌ی ته‌ماع و فێری کرین و فرۆشتنی کـــردم ، که‌واته تۆ دوکاندارشـــتی جوان ده‌فرۆشی، منی کڕیار به‌هۆنراوه‌ی جوان دڵفرێن (4) مه‌ستی : خۆشه‌ویستی ،مه‌ی :شه‌راب ، بوختان قسه‌ی ناهه‌ق . واته من ئه‌شق و خۆشه‌ویستی جاوی ئه‌وم که‌چی ئه‌و پێم ده‌لێت مه‌ستی ئاره‌قی ، وه‌رن سه‌یر بکه‌ن چـۆن به‌لێوه‌کانی ئــــه‌و بوختانه‌م پێ ده‌کات . (5) فه‌ساحه‌ت:زمان پاراو، صحبت :گفت‌و گۆ ، بازی :ئینجا واته حه‌ریق وه‌ره مه‌یدانی زمانی پاراوی ئه‌و ئه‌وه‌ی له تواناتدا هه‌یه بیکه یاخود زمانی پاراوت بخه گه‌ر ، ئه‌ینجا بزانم کێ هه‌یه سان له شانی هۆنراوه‌ت بدات و وه‌کو تـــــــۆ هۆنراوه‌ی بڵێـــــت
نظرات شما عزیزان:
کد را وارد نمایید:
عکس شما
تبادل لینک هوشمند برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان ئاوێنــــه و آدرس awenakurd.LXB.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را در زیر نوشته . در صورت وجود لینک ما در سایت شما لینکتان به طور خودکار در سایت ما قرار می‌گیرد.
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**